سەردێڕ:

شەقامێکی سەرەکی ناو بازاڕی سلێمانی دادەخرێت

PM:11:41:08/05/2024

14348 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووەوە، شەقامی مەحوی (ژێر پردەکە) لە ناو بازاڕی سلێمانی، لەبەردەم مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی تا شەقامی سەیوان لە نزیک بازاڕی دۆلارەکە دادەخرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی کارکردن و چاککردنی بەشێک لە قیری تێکچوی شەقامی مەحوی لە ناو بازاڕی سلێمانی، شەقامەکە بەربەست دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە رۆژی ١١ـی ئەم مانگەوە کە دەکاتە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو، لەبەردەم مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی تا شەقامی سەیوان لە نزیک بازاڕی دۆلارەکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک دادەخرێت.

ئەوەشی خستە روو، ئاگاداری سەرجەم خاوەن دوکان و خاوەن گەنجینەکانی ئەو شەقامە دەکەن کە هەرکارێکی گواستنەوە و هێنانی کاڵایان هەیە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەم هەفتەیە ئەنجامی بدەن.













گەلەری