سەردێڕ:

تکایە قەوارەی هەرێممان پێ مەفرۆشنەوە!

PM:04:01:29/04/2024
4076 جار خوێندراوەتەوە
کۆژین بەهادین مەحمود
+ -

قەوارەی هەرێم ئەو وشەیەیە کە زۆر دەمێکە بوونی هەیە و ئێستا سیاسیەکانی کوردستان لە رێگەی راگەیاندنە زەبەلاح و تەمویلکراو بە پارەی دزراوی میللەت، بە هاوڵاتیانی دەفرۆشنەوە!

لەدوای راگەیاندنەکەی دادگای فیدراڵی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە، بەناو چاودێری سیاسی و رێکخراوی بەرسێبەری حیزب و دەزگای راگەیاندنی بێ خاوەن ئەم وشەیە ئەدەنەوە بە گوێی ئەو میللەتە خێر لە خۆنەدیوەی کە ماوەی ٣٠ ساڵ زیاترە لە چوارچێوەی قەوارەیەکدا دەژی بەبێ ئەوەی هەست بە نیمچە سەربەخۆیەکیش بکات.

ئەو میللەتەی هەمیشە لەلایەن دەست ناوخۆ و دەرەکییەوە داپڵۆسێنراوە، قەوارەیەک کە سنوورەکەی بەپێی خواستی بەرپرسەکانی دەگڕێت و لە خیانەتێک نیشتیمانی بۆ یەکلاکردنەوەی سەنگی رووبەڕوونەوە دەستی گەورەترین دوژمنی نەیار دەهێنەوە ناو قەوارەکە و لە جەنگێکی تری دروستکراوی سیاسیدا بە ناوی رووبەڕوونەوەی تیرۆر خاکێکی زۆری ئەو قەوارەیە بەجێ دەهێڵن. پێم ناڵێن ترستان لە چ قەوارەیەک هەیە کە بە دەست سیاسییە نەزانەکانەوە رۆژێک قەبارەکەی دەکشێت و رۆژی دواتر دەچێتەوە شوێنی خۆی؟!

لە نامە گۆڕینەوەیکمدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵات، ئاماژە بەوە دەکات، قەوارەی هەرێم پارێزراوە لە چوارچێوەی عێراقێکئ یەکگرتوودا، هەروەها پاڵپشتی گواستنەوە و پێدانی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەکەن لە رێگەی حکومەتی عێراقییەوە، چونکە هەموو مووچەخۆرێکە شایەنی ئەوەیە لە کۆتای مانگدا مووچە وەربگرێت نەوەک دوابخرێت و پاشەکەوت و لێبڕینی بۆ بکرێت.

ئەمەش ئەو راستییە دەردەخات، پاراستنی قەوارەی هەرێم لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانەوەیە بەتایبەت ئەو وڵاتانەی لە ساڵی ١٩٩١ هاوکاری کوردیان کرد لە دژی حکومەتی بەعس و قەوارەیەکیان بۆ کورد دیاریکرد، نەوەک کۆمەڵێک نەشارەزای نەخوێندەوار خۆیان بکەنە خاوەن و پارێزەری ئەو قەوارەیە.

گەلەری