سەردێڕ:

ئاگر لە مۆڵێکی عەربەت کەوتەوە

AM:09:27:21/04/2024

2236 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کاتژمێر ٣ـی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە مۆڵێکی عەربەت کەوتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن تیمەکانیانەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە نهۆمی یەکەمی مۆڵێکی عەربەت بە ناوی هادی مۆڵ کەوتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا.

هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە و تەنها زیانی ماددی هەبووە، بەڵام هێشتا نەخەمڵێنراوە زیانەکان چەندن.

خاوەنی دوکانەکانی نهۆمی خوارەوەی مۆڵەکە بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، لە مۆڵەکەدا تەواوی پێداویستییەکانی سەلامەتی و زەنگی ئاگادارکردنەوە هەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەو کاتەدا کارەبا نەبووە ئیشیان نەکردووە.

No description available.No description available.

No description available.














گەلەری