سەردێڕ:

ئەو کچەی لە شوقەیەکی نیشتەجێبوونی هەولێر کەوتە خوارەوە؛ تەرمەکەی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

PM:12:34:17/04/2024

57208 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، تەرمی ئەو کچەی پێنج مانگ لەمەوبەر لە شوقەیەکی نیشتەجێبوونی هەولێر کەوتە خوارەوە، لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکە لە ماڵی کچەکە خۆیدا دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا لە پزیشکی دادی هەولێرە.

هێشتا پۆلیسی هەولێر هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

رۆژی ١٧ی ١١ی ساڵی رابردوو، لە شوقەیەکی نیشتەجێبوونی هەولێر، کچێک کەوتە خوارەوە و دواتر دوو کەس بە تۆمەتی فڕێدانەخوارەوەی دەستگیرکران، کە دوو کەسایەتی بەناوبانگی تیکتۆک بوون.

ئومێد چۆمانی، هەولێر

هـ.ئـ













گەلەری