سەردێڕ:

لێدوانی حکومەتی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە

PM:08:58:16/04/2024

48892 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕتی رایگەیاند، هێزە سیاسیەکانی عێراق لەسەر جێگیرکردن و ناردنی موچەی هەرێم لەکاتی خۆیدا رێکەوتون، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش ئاماژەی بەوە کرد، هەمو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە موچەخۆرانی هەرێم پێکەوە لەگەڵ موچەخۆرانی عێراق لە بانکە عێراقییەکانەوە موچە وەربگرن، هاوکات، سودانیش لە ئەمریکاوە جەختی لەوە کردەوە کە کێشەی موچەی هەرێم چارەسەرکراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێک لە حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕتی رایگەیاند، هێزە سیاسیەکانی عێراق لەسەر جێگیرکردن و ناردنی موچەی هەرێم لەکاتی خۆیدا رێکەوتون و سودانیش لە ئەمریکاوە جەختی لەوە کردەوە کە کێشەی موچەی هەرێم چارەسەرکراوە.

لایخۆشییەوە، ئاریان تاوگۆزی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا دابەش بکرێت و لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراق مانگانە مووچە وەر بگرن.

 

هاوکات، شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە یادی کۆمەڵکوژی ئەنفالدا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە دوایین کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە بەشداری سەرجەم هێزە سیاسیەکان، تەکید لەسەر ئەوە کراوەتەوە و سودانی بەڵێنی داوە کێشەی مووچە چارەسەربکرێت و مووچە نەبێتە کێشە. وتیشی، "لەبەردەم شەرمەزارییەکی گەورەدا دەبین ئەگەر نەتوانین مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدەین".














گەلەری