سەردێڕ:

جارێکی دیکە لە کۆمەڵگای چڕەی دهۆک شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا

PM:05:53:19/04/2024

2116 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە دهۆک رایگەیاند، لە کۆمەڵگای چڕە لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا.


ئەمڕۆ هەینی، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە دهۆک ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە لە کۆمەڵگای چڕە شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا.

لەوبارەیەوە، بەشێک لە شایەتحاڵەکان بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، گوێیان لە دەنگی تەقە بووە. هاوکات، تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ئەو شەڕە بڵاو نەکردووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە بەهۆی کێشەی زەوی و زار چەندین جاری دیکە شەڕ لەنێوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا لە کۆمەڵگای چڕە درووست بووە و بەهۆیەوە چەندین کەس لە هەردوولا گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.

تائیف گۆران – دهۆک














گەلەری