چەندین خواردن و خواردنەوە هەن کە یارمەتیدەرن بۆ نەهێشتنی ژەهرەکان لە جەستەدا.
دکتۆر ئیبراهیم نوح، ڕاوێژکاری قەڵەوی ئاماژەی بە دیارترین ئەو خواردن و خواردنەوە دەست نیشان کردووە، ئەوانیش بریتین لە:
١ زیاتر خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە دژە هەوکردن، وەک پیاز و سیر، چونکە دژە هەوکردنیان تێدایە کە کاردەکەن بۆ پاککردنەوەی جەستە لە تۆز و ژەهر.
٢. خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ، لەوانە خەیار و کاهوو.
٣. ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی، کە یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری جەستە دەدەن، جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکەنەوە، وەک پرتەقاڵ و لیمۆ
٤. خواردنەوەی خواردنەوە گەرمەکان، وەک چای سەوز، چای زەنجەفیل، شیر.
٥. خواردنەوەی بڕێکی باشی ئاو، کە جەستە لە ژەهر پاک دەکاتەوە، بۆیە پێویستە ڕۆژانە ٢ بۆ ٣ لیتر بخورێتەوە.
٦. هەنگوین یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان.