سەردێڕ:

وەرزی نوێی ئێن ئاڕ تی دوو بە شێوەیەکی جیاواز دەست پێدەکات

AM:11:37:18/04/2024

1656 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، ٢٢/٤/٢٠٢٤، وەرزی نوێی ئێن ئاڕ تی دوو بە چەندین گۆڕانکاری نوێوە دەست پێدەکات.


بە چەندین بەرنامەی جیاواز و تایبەتەوە، رۆژی ٢٢/٤/٢٠٢٤، وەرزی نوێی ئێن ئاڕ تی دوو دەست پێدەکات.

وەرزی نوێی ئێن ئاڕ تی دوو چەندین پڕۆگرامی تایبەت و نوێ لەخۆ دەگرێت، ئەوانیش:

١.خۆشترین دەنگ

یەکێکە دەبێت لە پڕۆگرامە تایبەتەکانی وەزری نوێی کەناڵەکە، بەرنامەکە پێکدێت لە پێنج قۆناغی سەختی پێشبڕکێ لە نێوان بەشداربوواندا، کە لە کۆتاییدا یەک بەشداربووی تیمی یەکێک لە مامۆستاکان دەبێتە براوەی ناسناوی خۆشترین دەنگ، جێگەی باسە چوار ئەستێرەی دیاری هونەری گۆرانی کوردی وەک لیژنەی دادوەر لەم وەرزەی پرۆگرامی خۆشرین دەنگدا بەشدارن کە ئەوانیش هەریەک لە ( دیاری قەرەداغی، هەڵوێست، فرمێسک و رێبین جەمال)ن.

٢. پەتریپۆت

پەتریپۆت بە بەرگێکی نوێ دەگەڕێتەوە نێو ماڵەکانتان، بە بەشداریکردنی چەندین ئەستێرەی دیاری کۆمیدیا، ئەوانیش ( ماهیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا، کامیل حەمە ئەمین، بەیان بۆمبا، ئەریوان، سروشت کامەران، بەهادین نووری، لاڤین نووری)

٣.باڵانس

حەمە شا پڕۆگرامی باڵانستان پێشکەش دەکات، پڕۆگرامێکی تەواو سەرنجراکێشە، بەشداربووانی ناو پڕۆگرامەکە ئەزموونێکی جیاواز تاقی دەکەنەوە، وەڵامی پرسیاری ملێۆنی دەدەنەوە.

٤.لەگەڵ هەودا

وەرزی نوێی پڕۆگرامی لەگەڵ هەودا، پێشکەشکار هەودا ئەحمەد دەبێتەوە میوانی ماڵەکانتان.

٥.رەش و سپی

نبراس جاف لە وەرزی نوێی ئێن ئارتی دوودا پڕۆگرامی رەش و سپیتان پێشکەش دەکات.

٦.ئاوازی سروشت

ماریا ئاوات دێ بە دێ دەگەڕێت و ئاوازی سروشتان پێشکەش دەکات.

٧.با برۆین

لەگەڵ شاجوان هیدایەت بینەری پڕۆگرامە جیاوازەکەی "با بڕۆین" بن، لەگەڵ میوانەکانی چەندین گەشتی سەرنجراکێش بۆ ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەکەن، باس و خواسی تایبەت باس دەکەن.













گەلەری