PM:03:50:08/04/2024
1268 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی پێنەدانی ئەو پارەیەی بڕیاربوو لەماوەی دوو مانگی رابردوودا بۆیان زیادبکرێت، ناڕەزایەتی لەنێوان بەشێک لە لیواکانی نەوت و گازدا دروستبووە و دەڵێن، "ئەگەر بۆمان چارەسەر نەکرێت هەڵوێستمان دەبێت".
لە دوو مانگی رابردوودا بڕیار درا بە زیاد کردنی ١٢٥ هەزار وەک دەرماڵەی خواردن بۆسەر مووچەی لیواکانی نەوت و گاز، بەڵام ماوەی دوو مانگە ئەو پارەیەیان پینادرێت.
ئەو پارەیەی دەبوو وەریبگرن پارەی مانگەکانی شوبات و
ئازارە، مانگی شوباتیان پێ نەدراوە و بۆ مانگی ئازاریش سەرەتا پێیان وتراوە ٧٥
هەزاری وەردەگرن، دواتر ئەو بڕە پارەیەشیان نەدراوەتێ.
بەوهۆیەوە داوا دەکەن چی زووە گرفتەکەیان بۆ چارەسەر
بکرێت، ئەگەر نا هەڵوێستیان دەبێت.
هێرش قادر، هەولێر