سەردێڕ:

پاش تێپەڕبوونی سێ کاتژمێر؛ لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێم مووشەک دەبیندرێت

AM:02:23:14/04/2024

4624 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیایی ئێن ئاڕ تی، کەمێک پێش ئێستا چەند فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان وچەند مووشەکێک بە ئاسمانی چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕین. هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، چەندین مووشەک و درۆن لە ئاسمانی کفری و رانیە و چیایی کۆڕەک و شەقڵاوە و سرۆران و حاجی ئۆمەران و هەولێر بیندراون.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، کاتژمێر ٢:١٣ خوولەک چەندین مووشەک و درۆن لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بیندراون کە سەرجەمیان لەلایەن سیستمی بەرگری هاوپەیمانانەوە بەرپەرچیان دەراوەتەوە. ئاماژەیان بەوەش کرد، لە هەریەک لە ناوچەکانی هەریر، سۆران، حاجی ئۆمەران، کفری، شەقڵاوە،رانیە،شارەزوور،چیای کۆڕەک و هەولێر بیندراون. دەشڵێن، " تا ئێستا هیچ زیانێکیان نەبووە ".

لەلایەکی تریشەوە، بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، کەمیک پێش ئێستا چەند فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان ئاراستەی چەند ناوچەیەکی جیاوازی سنووری هەولێرکراوە و بەر لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان لەلایەن سیستمی بەرگری هاوپەیمانانەوە بەرپەرچیان دراوەتەوە.

لەوبارەیەشەوە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی دەستپێکی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێم داخران. لەو بارەیەشەوە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، بەمەبەستی پاراستنی گیانی گەشتیاران و هاوڵاتیان سەرجەم گەشتەکان راگیراون.

باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق وهەرێم گەشتەکانیان راگرتووە. وتیشی، "تا ئێستا کاریگەری و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەری نەرێنی لەسەر خاکی عێراق دروست نەکردووە بەڵام رێکاری ئەمنی بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتە بەر".

ئەوەش لە کاتێکدایە، پاش تێپەڕبوونی دوو هەفتە شەوی ١٣ـی نیسان ئێران بە بەکارهێنانی ٤١٨ درۆن و چەندین مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر ئاسمانی ئیسرائیل، و لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل رایگەیاند، بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک ئامادەن کە دەکرێتە سەریان. هاوکات، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکی ئیسرائیل بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، "بۆ هەر هێرشیکی ئێران وەڵاممان دەبێت".

کەریم کەیفی - سۆران 













گەلەری