PM:02:59:20/04/2024
1220 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، داواکارن لە شۆفێران کە رێگەی کۆیە-دوکان بەهۆی رژانی نەوتی رەشەوە بەکارنەهێنن، بەوپێیەی بووەتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ. دەشڵێت، " داواکارین شۆفێران لەپێناو سەلامەتی ژیانیان لە بەکارهێنانی سایدی کەلکەسماق دوربکەونەوە".
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی رژانی نەوتی رەش لەسەر سایدی هاتن و چوونی کەلکەسماق لەسەر رێگەی کۆیە–دوکان ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، داواکارن تاکاتی پاککردنەوە و چارەسەرکردنی رێگاکە شۆفێران
و هاوڵاتیانی ناوچەکە رێگاکە بەهیچ جۆرێک بەکارنەهێنن.
ئەوەش خراوەتە روو، "داواکارین کە سەرجەم شۆفێران لەپێناو سەلامەتی ژیانی
خۆیان و سەرنشینەکانیان پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن".