سەردێڕ:

ئێران چوارشەممەی وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری کرد

PM:12:39:08/04/2024

17204 جار خوێندراوەتەوە

نووسینگەی عەلی خامنەیی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.


نووسینگەی عەلی خامنەیی رابەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لە ئێوارەی رۆژی سێشەممەدا دەتوانرێت هیلالی مانگی شەوال ببینرێت و بەوپێیەش رۆژی چوارشەممە، ١٠ی مانگ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێران لە رۆژی ١٢ی مانگی ئازاردا یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی راگەیاند.

لەلایەکی دیکەوە وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ چاودێری مانگ دەکەن و ئێوارەی ئەمڕۆ بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن دەدەن.













گەلەری