سەردێڕ:

سلێمانی؛ داهاتی مانگێکی ٢٣ کامێرای تیژڕەوی نزیکەی ١٥ ملیار دینار بووە

PM:09:15:12/04/2024

1176 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی سۆراغێکی ئێن ئاڕ تی، هەر کامێرایەکی تیژڕەوی پێشتر رۆژانە بە تێکڕا تیژڕەوی ٢٥٠ ئۆتۆمبێلی تۆمارکردووە و داهاتی تەنها یەک کامێرایان مانگانە زیاتر لە نیو ملیار دیناربووە، بەو پێیەش بەتێکڕا داهاتی تەنیا ٢٣ کامێرای جێگیر لە سلێمانی، لە مانگێکدا دەگاتە نزیکەی ١٥ ملیار دینار.


کامێرای چاودێری تیژڕەوی هاتوچۆ لە زۆربەی رێگاوبانەکانی سلێمانیان جێگیر کراوە و بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، هەر کامێرایەکی تیژڕەوی پێشتر رۆژانە بە تێکڕا تیژڕەوی ٢٥٠ ئۆتۆمبێلی تۆمارکردووە.

بەپێی زانیارییەکان، داهاتی تەنها یەک کامێرایان مانگانە زیاتر لە نیو ملیار دیناربووە، بەو پێیەش بەتێکڕا داهاتی تەنیا ٢٣ کامێرا جێگیر لە سلێمانی، لە ماوەی مانگێکدا دەگاتە نزیکەی ١٥ ملیار دینار.

لەوبارەیەوە، بەشێک لە هاوڵاتیان دەڵێن تۆڕی ئەو کامێرایانە تەنها بۆ هاوڵاتی ئاساییە و مەبەست لێ پارەکێشانەوەیە و پارەی سەرپێچی ئۆتۆمبێلی دەسەڵاتداران تۆمار ناکات و بەشێک لەو بەرپرسانە سەرەڕای سەرپێچییەکانیان پارەی سەرپێچی نادەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی زانیارییەکان، داهاتەکانی هاتوچۆ لە ماوەی ساڵێکدا بە باج و رسوماتەکانەوە لەوانەش داهاتی ژینگە، داهاتی رێگاوبان، سزای سەرپێچی، بەناوکردنی ئۆتۆمبێل و باجەکانى تر نزیکەى ٥١٠ ملیار دینار بووە، وەک شۆفێران دەڵێن ئەو هەموو داهاتە کۆدەکەنەوە کەچی لە ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵدا نەیانتوانیوە نێوان سێ شار بکەن بە دووساید.













گەلەری