سەردێڕ:

مامۆستایانی وانەبێژ: لە دامەزراندندا ناحەقی بەرامبەر بە هەندێک مامۆستای وانەبێژ دەکرێت

PM:02:39:12/04/2024

1012 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ رایانگەیاند، لە ساڵانی پێشوودا بەهۆی لێبڕینی مووچە و پاشەکەوتەوە دابڕان لە وانەبێژی، لە ئێستاشدا دەنگۆی دامەزراندن هەیە و تەنها ئەوانەش دەگرێتەوە کە لە سیستمی ئی پەروەردە ناویان هەیە کە هیچ مافێک بەو وانەبێژانەی پێشووتر نادات.


ئەمڕۆ هەینی، کۆمەڵێک لە مامۆستای وانەبێژ رایانگەیاند، لە ساڵانی لێبڕینی مووچە و پاشەکەوتدا بەهۆی بارگرانییەکی زۆر لەسەریان، دابڕان لە وانەبێژی و دواتر پاش چەن جارێک هەوڵدان نەیانتوانی بگەڕێنەوە کەرتی پەروەردە و کەسانی تر لە جێگەیان دانران.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، لەئێستادا دەنگۆی دامەزراندن هەیەو تەنها ئەوانەش دەگرێتەوە کە لە سیستمی ئی پەروەردە ناویان هەیە کە هیچ مافێک بەو وانەبێژانەی پێشووتر نادات، تەنها ناوی ئەو وانەبێژانەی تێدایە کە لەئێستادا وانەبێژن.

ئەوەشیان خستووەتە روو، ئەوەی ئێستا دەکرێت ناحەقیە و پێویستە رێگا چارەیەکیان بۆ دابنرێت لە رێگەی بڵاوکردنەوەی فۆرمێکەوە مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێندرێن کە ساڵی دەرچوون و ساڵانی خزمەتی وانەبێژی و باری کۆمەڵایەتی تێدا دەستنیشان بکرێت.













گەلەری