PM:02:01:09/04/2024
52884 جار خوێندراوەتەوە
عەبدوللـەتیف ئەحمەد رایگەیاند، نرخی جێگای نوێژێک لە مزگەوتی بەهەشت ٦٥٠ دۆلارە و هەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت بیکڕێت.
عەبدوللـەتیف ئەحمەد ناسراو بە عەبدوللـەتیف سەلەفی رایگەیاند، تێچووی مزگەوتی بەهەشتیان دابەش کردووە بەسەر هەر جێگای نوێژێک و بەوپێیە هەر جێگای نوێژێک بڕی ٦٥٠ دۆلاری بەردەکەوێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر کەسێک بیەوێت جێگای نوێژکردنێک
لە مزگەوتی بەهەشت بکڕێت ئەوا بە ٦٥٠ دۆلار دەتوانێت بیکڕێت و بەشداربووان دەتوانن
بە قیستیش پارەکە بدەن.
وتیشی، هەرکەسێک بەشداری بکات، ناوی تۆمار دەکرێت و لە
ماڵپەڕی مزگەوتی بەهەشت ناوی کەسەکە و ژمارەی شوێنی نوێژەکەی دەست نیشان دەکرێت.