سەردێڕ:

پزیشکێکی پسپۆر: پێویستە هاوڵاتیان لە جەژندا خۆیان لە خواردنی شیرینی بەدووربگرن

PM:04:25:10/04/2024

876 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێک بە دیجیتاڵ میدیایی ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هاوڵاتیان لە ماوەی مانگی رەمەزاندا بەرۆژوودەبن و خۆیان بەدووردەگرن لە خواردنی شیرینی و چەوری ئەوەش کاریگەری ئەرینی دەکاتە سەرتەندروستیان. دەشڵێت، "پێویستە لە رۆژانی جەژندا خۆیان بە دووربگرن لە خواردنی شیرینی بەرێژەیەکی زۆر، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە چونکە کاریگەری دەکاتە سەر تەندروستیان ".


ئەمڕۆ چوارشەممە، شوان عەلی تۆفیق پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێویستە هاوڵاتیان خۆیان بە دووربگرن لە خواردنی شیرینی و چەوری لە رۆژانی جەژندا، چونکە بەپێی کات کاریگەری لەسەر تەندروستیان جێدەهێلێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانەی کە توشبووی نەخۆشی شەکرە و زەخت و نەخۆشییە درێژخایەنەکانن پێویستە بە شێوەیەکی تەندروست پارێزبەندی بکەن و خۆیان بەدووربگرن لە خواردنی شیرینی و چەورییەکی زۆر. وتیشی، "پێویستە منداڵانیش لە خواردنی شیرینی زۆر بەدووربگیرێن لەپیناو تەندروستیاندا".

باسی لەوەش کرد، لەماوەی مانگی رەمەزاندا هاوڵاتیان بەرۆژوبوون و خۆیان بەدوورگرتووە لە خواردنی شیرینی و چەوری ئەوەش وایکردووە کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستیان جێبهێڵێت، بۆیە پێوسیتە بە خواردنی شیرینی کاریگەرییە ئەرێنییەکان نەگۆڕن بۆ کاریگەری نەرێنی.













گەلەری