AM:10:13:17/04/2024
6456 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی پەڵەهەور دەبێت. دەشڵێت، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە سنووری گەرمیان دەگەنە ٣٧ پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، پلەکانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەی ئاماژە بەوە کراوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و
پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرز دەبنەوە.
ئەوەش خراوەتە روو، لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم پلەکانی گەرما دەچنە سەروو
٣٠ پلەی سیلیزی و لە سنووری گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە ٣٧ پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٣١
سلێمانی : ٢٨
دهۆک : ٢٩
هەڵەبجە : ٢٩
کەرکوک : ٣٤
گەرمیان : ٣٥
زاخۆ : ٣٠
سۆران : ٢٨
حاجی ئۆمەران : ١٩