سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید: پرۆژەی هەژماری من نایاساییە

PM:01:18:26/04/2024

2792 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، پرۆژەی هەژماری من نایاساییە و هیچ حکومەتێک ناتوانێت مووچەخۆران ناچار بکات لە چەند بانکێکی دیاریکراو مووچە وەربگرن.


ئەمڕۆ هەینی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوە کرد، دوو هەنگاو دەگرنە بەر سەبارەت بە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و لە هەنگاوی یەکەمدا لە پلانیاندایە هەوڵبدەن رێگە بە مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت بەشێوەی ئۆنلاین هەژمار لە بانکە عێراقییەکان بکاتەوە و مووچەکەی لەو هەژمارەوە وەرنبگرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد،لە دووەم هەنگاویشدا هەوڵدەدەن رێگە بە مووچەخۆران بە ویستی خۆیان لە هەر بانکێک بیانەوێت هەژمار بکەنەوە. وتیشی، "داوا لە مووچەخۆران دەکەم بەشداری لە هەژماری من نەکەن".

شاسوار عەبدولواحید لەبارەی کردنەوەی لقی بانکەکانی عێراق لە هەرێم باسی لەوە کرد، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی پرسی کردنەوەی ئەو لقانەن، بەڵام یەکێتی و پارتی کێشە بۆ ئەو پرسە دروست دەکەن.

راشیگەیاند، ئەوان هەوڵدەدەن ئەگەر لقی بانکەکانی رەشید و رافیدەینیش نەکرێتەوە مووچەخۆران بتوانن بەشێوەی ئۆنلاین هەژمار لەو بانکانە بکەنەوە و مووچەکانیان لەرێگەیەوە وەربگرن.













گەلەری