سەردێڕ:

دوای ٩ ساڵ؛ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستی پێکردەوە

PM:10:51:09/04/2024

1988 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکان بەستنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستی پێکردووە و بەپێی رێنماییەکان، لە ١ـی ئایاری ئەمساڵەوە شایستەی پلەبەرزکردنەوە دەبەسترێت و بەشی زۆری فەرمانبەران ئێستا زیاتر لە دوو پلە بەرزکردنەوەیان لای حکومەتە و بەوەش بەتێکڕایی هەر فەرمانبەرێک مووچەکەی ١٠٠ بۆ ٢٠٠ هەزار زیاد دەکات.


پلەبەرزکردنەوەکە بەپێی سیستمی موچەی عێراق دەبێت و رێکدەخرێتەوە و رەوانەی بەغدا دەکرێت و ڤیان عەبدولعەزیز پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تا گەڕاندنەوەى پلەبەرزکردنەوە لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن.

ئەوەشی خستە روو، ئەوان یەکەم فڕاکسیۆن بوون داوایان پێشکەش کرد بۆ گەڕاندنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و تاوەکو ئەو مافە نەگەڕێننەوە فەرمانبەرانی هەرێم لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ٢٠١٥ حکومەتی هەرێم بەناوی پاشەکەوت و نیو مووچەوە بەشێك لە مووچەی مووچەخۆرانی بڕی و پلەبەرزکردنەوەشی راگرت.













گەلەری