سەردێڕ:

تاوەکو ئێستا هەرێم لیستی مووچەی مانگی نیسانی نەناردووە بۆ بەغدا

AM:09:20:21/04/2024

9004 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە عێراق دەست بە پارەدارکردنی وەزارەتەکان و دابەشکردنی مووچە دەکرێت، وەزارەتی دارایی عێراقیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تاوەکو ئێستا هەرێم لیستی مووچەی مانگی چواری بۆ نەناردوون.


وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، راستەوخۆ پارەی مانگی نیسان بە چەند گوژمەیەک خەرج دەکەن و دەیخەنە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر، بەڵام تا ئێستا هەرێم لیستی مووچەی مووچەخۆرانی مانگی نیسانی بۆ رەوانە نەکردوون.

لەو بارەیەشەوە، دوێنێ شەممە، چاوگێکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لیستی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی نیسان بە تەواوی ئامادەکراوە، ئەو چاوگە باسی لەوە کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە لیستەکە بۆ بەغدا دەنێردرێت و دوای پارەدارکردنی وەزارەتەکان بڕەپارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە رەوانەی هەرێم بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر هیچ گرفتێک دروست نەبێت ئەوە لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆران دەکرێت و بە گوێرەی لیستەکەش پێویستیان تەنها بە هەفتەیەک هەیە.













گەلەری