سەردێڕ:

سبەی وەرزی نوێی ئێن ئاڕ تی دوو دەستپێدەکات

PM:10:33:21/04/2024

844 جار خوێندراوەتەوە

کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو، خۆى نوێدەکاتەوە و کاتژمێر ٦:٠ـی ئێوارەی دووشممە دەست بە پەخشی وەرزێکی نوی دەکات و لەوەرزی نوێدا شەش بەرنامەى هەفتانەى نوێ و بەرنامەیەکى رۆژانەى دەبێت لەپاڵ سێ دراماو کلیپ و مۆزیک و بابەتى جۆراو جۆر.


سبەی وەرزی نوێی ئێن ئاڕ تی دوو دەستپێدەکات و شەش بەرنامەى هەفتانەى نوێ و بەرنامەیەکى رۆژانەى دەبێت.

یەکێک لە بەرنامەکانی بابڕۆینە وشاجوان هیدایەت پێشکەشکاری بەرنامەکەیە تێیدا چەندین چالاکی و چالینج لە سروشت و شاخەکانی کوردستان ئەنجامدەدەن

لە وەرزی نوێی ئێن ئاڕ تی دوودا بەرنامەی خۆشترین دەنگ دەستپێدەکاتەوە، کە لە کۆى ٤٠٠ خوازیار ١٠٠ کەسیان هەڵبژێردراون و بەپێنج قۆناغ کێبڕکێ لەسەر دیاریکردنی خۆشترین دەنگ کرێت

هاوکات، لە وەرزێکی نوێی ئێن ئاڕتی دوودا ستافێکی بە ئەزموون لە پشت کار ەکانەوە دەبێت و کۆمەڵێک کامێرامانی بە ئەزموون بەرنامەکان تۆماردەکەن

کەناڵى ئێن ئاڕتى دو لە ٢٠ى ٢ى ٢٠١٣ دەستى بەپەخشى بەرنامەکانى کردو وەک کەناڵێکى هونەرى و کلتوری زۆرترین بەرنامەو پرۆگرامى جیاوازى پێشکەشى هاوڵاتیان کرد بەرەچاوکردنى بەها کۆمەڵاتیەتیەکان













گەلەری