سەردێڕ:

بەرپرسێکی پارتی: لەگەڵ یەکێتی رێککەوتووین بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

PM:01:07:14/04/2024

4916 جار خوێندراوەتەوە

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەسەر پشکی پارتی رایگەیاندووە، لەگەڵ یەکێتی رێککەوتوون هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ مانگی ١٠ دوابخرێت.


ئاسۆ حاجی جێگری بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەسەر پشکی پارتی باس لە رێککەوتنیان دەکات لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ١٠ی ئەمساڵ، لەکاتێکدا دەبوو هەڵبژاردن لە مانگی شەشدا بەڕێوەبچێت.

پێشتر ئێن ئارتی ئاشکرایکردبوو نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی رێککەوتوون لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. بەپێی ئەو رێککەوتنەش سەرۆکی یەکێتی بە نێچیرفان بارزانی وتبوو، "ئێوە هەڵبژاردنەکە دوابخەن، ئێمە دژی ئەوە نابین و تەنها لە میدیاکاندا دژی دەبین و هەنگاوی تر ناگرینە بەر".
لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەماندا، دەبێتە جاری چوارەم کە مەرسومی سەرۆکایەتی بۆ ئەنجامدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەر بکرێت و لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە هەڵبژاردنەکە دوا بخرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رابردوودا چەندین جار کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هۆشداری توندیان داوەتە پارتی و یەکێتی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە.

 













گەلەری