سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: پێشکەشکردنی دامەزراندن بۆ سێ دەرچووە یەکەمەکانی هەرێم دەستەبەر کراوە

PM:01:55:15/04/2024

8208 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق باس لە پرسی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆکانی هەرێم و عێراق دەکات و دەڵێت، مافی پێشکەشکردن بۆ دامەزراندن بۆ سەرجەمیان وەک یەک دەستەبەر کراوە.


رێبوار ئەورەحمان پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان لەکاتی پێشکەشکردن بۆ دامەزراندن، لەگەڵ نوێنەری سێ یەکەمەکانی زانکۆکانی هەرێم (دانیشتووی هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکان) سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵییان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مەحمود تەمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی یەک بە یەک وەڵامی پرسیاری نوێنەری سێ یەکەمەکانی دایەوە و جەختی کردەوە کە مافی پێشکەشکردن بۆ دامەزراندن بۆ سەرجەم سێ دەرچووە یەکەمەکانی عێراق و هەرێم وەک یەک دەستەبەرکراوە بێ جیاوازی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو دەرچووانەی تاوەکو ئێستا کۆدیان وەرنەگرتووە، هۆکارەکەی ئەوەیە کە فایلەکانیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمەوە رەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق نەکراوە.













گەلەری