سەردێڕ:

ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر کۆنتڕۆڵکرا

AM:09:49:08/04/2024

3088 جار خوێندراوەتەوە

دوای زیاتر لە یەک کاتژمێر ئاگرکەی بازاڕی لەنگە کۆنتڕۆڵکراوە و زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتەوە.


کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، دوای زیاتر لە کاتژمێرێک ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە کۆنتڕۆڵکرا. وتیشی، ئاگرەکە لە کاتژمێر ٦:٤٣ خولەکی بەیانیدا کەوتبووەوە.

وتیشی، تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە، بەڵام زیانەکانی زۆرن و زیانەکانی نزیکە لە ئاگرەکەی جاری رابردوو.

هۆکاری خێرا تەشەنەسەندنی ئاگرەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، سیستمی ئاگرکوژێنەوەی باش لە بازاڕەکەدا نەبووە و چەند دوکانێکیش زیادەڕۆییان هەبووە پەردە و عارەبانەیان لە دەرەوە داناوە.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی بەر کاسبکارانی بازاڕەکە کەوت.

ئەمە دووەم رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە لەماوەی کەمتر لە دوو مانگدا لە بازاڕی لەنگەی هەولێر، جگە لەوەی لە ساڵانی رابردووشدا چەندین جار ئەو بازاڕە ئاگری لێکەوتووەتەوە و بەهۆی ئاگرەکانیشەوە زیانێکی زۆر بەر دووکانەکان کەوتووە.
موراد ئەحمەد- هەولێر













گەلەری