سەردێڕ:

لە ئەمشەوەوە بارانبارین لە چەند ناوچەیەک دەست پێ دەکات

PM:10:25:14/04/2024

2884 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، پێشبینی دەکەن ئەمشەو و سبەی دووشەممە بارانبارین روو لە چەند ناوچەیەکی عێراق و هەولێر بکات و رەنگە دۆخەکە زیاتر پەرەبسێنێت و شەپۆلی بارانبارینەکە زیاتر ببێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، سادق عەتیە شارەزای کەشناسی عێراقی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو و سبەینێ بارانبارین لە چەند ناوچەیەکی عێراق و هەولێر دەست پێ بکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، رەنگە پەرەسەندن لە دۆخەکەدا رووبدات و شەپۆلی بارانبارینەکە زیاتر ببێت.

ئەوەشی خستە روو، خێرایی با چالاک دەبێت و شەپۆلێکی تۆز و خۆڵبارین روو لە ناوچە سنوورییەکان دەکات.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، سبەی دووشەممە، ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت بەڵام لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری نمەبارانی کورتخایەن و هەورەتریشقە هەیە.













گەلەری