سەردێڕ:

سەرۆکی پارتی: ئەركی سەرشانی دەوڵەتی عێراقە قەرەبووی قوربانییانی ئەنفال بکاتەوە

PM:04:10:14/04/2024

984 جار خوێندراوەتەوە

لە یادی ٣٦ ساڵەى تاوانی ئەنفالدا، سەرۆکی پارتی رایگەیاند، ئەرکی سەرشانی حکومەتی عێراقە قەرەبووی قوربانیان بکاتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی رایگەیاند، ئەركی سەرشانی دامەزراوە فەرمییەكانی دەوڵەتی عێراقە كە کار بۆ قەرەبووی ئەنفال و ئەو جینۆساید و زوڵمە بكەن كە لەبەرانبەر گەلی كوردستاندا ئەنجام دراوە.

دەشڵێت، شاڵاوی ئەنفال یەكێكە لە تاوانە هەرە گەورەكانی رژێمی پێشووی عێراق كە بە ئامانجی سڕینەوە و لەناوبردن و قڕكردنی مرۆڤی كورد ئەنجام درا.

نێچیرڤان بارزانیش لە ساڵیادی ئەنفالدا رایگەیاند، داواكاريیان له‌ حكومه‌تى عێراق دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ به‌جێگه‌ياندنى دادوه‌رى و ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و قوربانييان له‌ هه‌موو روويه‌كه‌وه‌ قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ٣٦ ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالدا تێپەڕ دەبێت کە تێیدا نزیکەى ٢٠٠ هەزار ژن و پیاو منداڵی کورد راگوێزران بۆ ناوچەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق و زۆرینەیان شەهیدکران.













گەلەری