سەردێڕ:

لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە ١٠٠ هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە

PM:04:14:13/04/2024

1992 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە ١٠٠ هەزار گەشتیار روویان لە شوێنە گەشتیارییەکانی سلێمانی کردووە و بە رێژەی ٩٠٪ـیان خەڵکی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بوون.


ئەمڕۆ شەممە، ئارام شوانی وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە ١٠٠ هەزار گەشتیار روویان لە شوێنە گەشتیارییەکانی سلێمانی کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە رێژەی ٩٠٪ـی ئەو گەشتیارانەی سەردانی سلێمانییان کردووە خەڵکی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رۆژانی جەژندا گەشتیاران لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە سەردانی شارە جیاوازەکانی هەرێمیان کرد بە مەبەستی بەسەربردنی رۆژە پشووەکانیان لە جەژندا و سەردانیکردنی ناوچە گەشتیارییەکان بەتایبەت پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند لە سلێمانی.

هاوکات، بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیارەکان لە رۆژانی جەژندا، سەرجەم میوانخانە و چێشتخانەکان راسپێردرابوون لە پێشوازی گەشتیارەکاندا بن و ئاسانکاری تەواو بۆ هاتنیان بکەن. پڕۆژەى گەشتیاریی چاڤیلاندیش رایگەیاند، "ئامادەکاریی تەواومان بۆ پێشوازیی لە گەشتیاران کردووە".
ئیحسان سابر - سلێمانی 













گەلەری