سەردێڕ:

کۆمسیۆن داوا لە هاوڵاتییان دەکات کارتی بایۆمێتری دەنگدان وەربگرنەوە

PM:01:38:23/04/2024

908 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لە هاوڵاتییان دەکات، کارتی بایۆمێتری دەنگدانیان وەربگرنەوە و دەشڵێت، بەبێ ئەو کارتە ناتوانن دەنگ بدەن.


کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، هەرکەسێک کارتی بایۆمێتری وەرنەگرێتەوە ناتوانێت دەنگ بدات.

لەبارەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و کارمەندی کۆمسیۆنیشەوە ئاماژەی بەوەکردووە، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانیش دەتوانن بۆ رۆژی هەڵبژاردن ببنە کارمەندی کۆمسیۆن.

کۆمسیۆن دەشڵێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی کۆمسیۆن پێویستی بە ١٦ هەزار کارمەندە بۆ رۆژی هەڵبژاردن.

دوێنێ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانییان کردووە دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.

رۆژی یەکشەممەش، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، لیژنەی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، شەش هەزار و ٢٩٨ وێستگەی دەنگدان و هەزار و ٢٦٦ ناوەندی دەنگدان بەسەر هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدانی گشتی دابەش کراوە، بۆ دەنگدانی تایبەتیش، ٧٤٦ وێستگەی دەنگدان و ١٦١ ناوەندی دەنگدانیان پەسەند کردووە.













گەلەری