سەردێڕ:

لە کۆیە کوڕ و باوکێک لە گۆمێکدا خنکان

PM:11:15:20/04/2024

14084 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندی سماق شیرینی سەر بە ناوچەی دێگەڵەی سنووری کۆیە کوڕ و باوکێک لە گۆمێکدا خنکاون.


ئەمڕۆ شەممە، گۆران ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا باوک و کوڕێک لە گوندی سماق شیرینی سەر بە ناوچەی دێگەڵەی سنووری کۆیە لە گۆمێکدا خنکاون.

هاوکات کەسوکارەکانیان بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، بە مەبەستی سەردانیکردن چووبوونە ئەو گوندە و لەوکاتەی لەسەر گۆمێک راوەستابوون منداڵەکە خۆی فڕێ داوەتە نێو گۆمەکە و باوکیشی هەوڵی رزگارکردنی داوە، بەڵام هەردووکیان خنکاون.

باسیان لەوەش کرد، دوای ماوەیەک لە دیارنەمانیان تەرمی کوڕ و باوکەکە بەیەکەوە کە منداڵەکە لە باوەشی باوکیدا بووە لە گۆمەکەدا دۆزراونەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کراون.

بەپێی زانیارییەکان، باوکەکە تەمەنی ٣٣ ساڵ و کوڕەکەی تەمەنی حەوت ساڵ بووە و دانیشتووی شاری هەولێر بوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە رووداوێکی هاوشێوەدا رۆژی رابردوو، گەنجێکی تورکمان لە نزیک پارکی مەهناز لە سنووری تەق تەق دوای ئەوەی منداڵەکەی کەوتە ناو ئاوی زێی بچوک، لە هەوڵی رزگاکردنی منداڵەکەیدا خۆی خنکا.

خالید محەمەد - کۆیە













گەلەری