سەردێڕ:

لە ٢٤ کاتژمێردا؛ زۆرترین بڕی باران لەکوێ باریوە؟

PM:02:09:10/04/2024

2360 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی لە ماوەی کاتژمێر ٩ـی بەیانی دوێنێ تاوەکو کاتژمێر ٩ـی بەیانی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرترین بڕی بارانبارین لە رواندوز باریوە کە ٥٨.٤ ملم بووە، کەمترین بڕی بارانیش لە خورماڵ بە بڕی پێنج ملم باریوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی کاتژمێر ٩ـی بەیانی دوێنێ تا کاتژمێر ٩ـی بەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر زۆرتری بڕی باران لە رواندوز بە بڕی زیاتر لە ٥٨ ملم باریوە و کەمترین بڕیش لە شەمامک بە بڕی ١٨ ملم باریوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو ماوەیەدا لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین بڕی باران لە بەرزنجە بە بڕی ٤٧ ملم، کەمترین بڕی بارانیش لە سنگاو بە بڕی شەش ملم باریوە.

باس لەوەش کراوە، لە پارێزگای دهۆک زۆرترین بڕی باران لە سەرسنگ بە بڕی ٥٣ ملم، کەمترین بڕیش لە گردەسین بە بڕی ١١.٣ ملم باریوە.

هاوکات، لە پارێزگای کەرکوک زۆرترین بڕی باران لە خورماتوو بووە بە بڕی زیاتر لە ٤٠ ملم، لە پارێزگای هەڵەبجەش زۆرترین بڕی باران لە سیروان باریوە بە بڕی حەوت ملم.













گەلەری