سەردێڕ:

بەشێک لە هاوڵاتیانی دۆڵی بالیسان دژی خراپی رێگاوبانەکانیان گردبوونەوە

PM:01:39:14/04/2024

1020 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە هاوڵاتیانی دۆڵی بالیسان دژی خراپی رێگاوبانەکانیان گردبوونەوە. دەشڵێن، "حکومەت ماوەی ساڵێکە رێگاکەمانی هەڵکەندووە و تا ئێستا قیرتاوی نەکردووەتەوە".


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشێک لە هاوڵاتیانی دۆڵی بالیسان بەهۆی خراپی رێگاوبانەکانیان گردبوونەوە.

هاوکات، بەشێک لەو هاوڵاتییانەی گردبوونەوە بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، ئەگەر حکومەتی کاربەڕێکەر مانگانە کەمتر لە دوو کیلۆمەتری تەواو بکردایە، ئەوا بە یەکجاریی پڕۆژەکە تەواو دەبوو، بەڵام قیرەکەیان هەڵکەندووە و بەجێهێڵدراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رێگای بالیسان 23 کیلۆمەترە درێژە و ناوچەکانی ئیدارەی راپەڕین دەبەستێتەوە بە شەقڵاوەوە، جگە لە هاوڵاتیان، رۆژانە سەدان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەم رێگایەدا هاتووچۆ دەکەن.













گەلەری