سەردێڕ:

ساڵێک بەسەر راگرتنى گەشتەکانى فڕۆکەخانەى سلێمانى بۆ تورکیا تێپەڕی

PM:08:41:10/04/2024

1264 جار خوێندراوەتەوە

ساڵێک بەسەر راگرتنى گەشتەکانى فرۆکەخانەى سلێمانى بۆ تورکیا و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا تێپەڕی، ئەمەش زیانى چەندین ملیۆن دۆلاری لە فرۆکەخانەکە و کۆمپانیاکانى گەشتیاریی داوە. هەرچەندە بڕیارە ٢٦ى حوزەیران قەدەغەکە هەڵبگیرێت، بەڵام گومان دەکرێت وەک هەر جارێکى دیکە درێژ بکرێتەوە.


بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی راگرتنی گەشتەکانی سلێمانی بۆ تورکیا زیانی زیاتر لە ١٤ ملیۆن دۆلاری لە فڕۆکەخانەکە داوە و زیانى چەندین ملیۆن دۆلاری لە کۆمپانیاکانى گەشتیاریی داوە.

لایخۆشییەوە، عەتا ئەنوەر سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیا و نوسینگە گەشتیارییەکانی سلێمانی باسی لەوە کرد، فڕۆکەخانەکانی هەرێم لەژێر دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقدایە و پێویستە ئەو کێشەیە لەگەڵ تورکیادا چارەسەر بکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سلێمانی ٢٠٠ کۆمپانیا و نوسینگەی گەشتیاری هەن کە زیاتر لە نیوەی کارەکانیان لەگەڵ فڕۆکەخانەکانی تورکیادایە بەڵام ماوەی ساڵێکە گەشتیارەکانیان نەیان توانیوە لە تورکیاوە گەشت بکەن.













گەلەری