سەردێڕ:

لە رۆژانی جەژندا چەند کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان دراوە؟

PM:06:54:12/04/2024

3436 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتێکدا هاوڵاتیان لەم وەرزەدا کەمتر پێویستیان بە بەکارهێنانی کارەبای نیشتیمانی هەیە بەهۆی ئەوەی کەشی بەهارە دەستی پێکردووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا لە سەرجەم پارێزگاکان بەتێکڕا ١٨ بۆ ١٩ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان دراوە.


ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم ئاماری پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە رۆژانی جەژنی رەمەزان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم بە تێکڕا ١٨ بۆ ١٩ کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دراوە.

باسی لەوەش کردووە، لە ماوەی رۆژانی جەژنی رەمەزاندا لە گەرمیان ٢٢ کاتژمێر، لە هەولێر ١٨ کاتژمێر، لە سلێمانی ١٨ کاتژمێر و لە دهۆک ١٨ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان دراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەگەڵ دەستپێکردنی وەزری بەهار پێویستی هاوڵاتیان بە بەکارهێنانی کارەبای نیشتیمانی کەمتر دەبێتەوە و هەموو ساڵێک لەم وەزرەدا زیاتر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان دەدرێت، 
بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما پێدانی کارەبا کەم دەکرێتەوە و دەگاتە نزیکەی تەنها چەند کاتژمێرێک رۆژانە.

رۆژی یەکی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، رۆژانی جەژن كاركردنیان ٢٤ كاتژمێری دەبێت و هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویسته‌ كارەبای مۆلیدە بدەن به‌ هاوڵاتییان.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای جەژن تا كۆتایی مانگی نیسان رۆژانە لە كاتژمێر ١٢ى پاشنیوەڕۆ تاوەکو ١ی شەو مۆلیدەکان كار دەكەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر ٦ و ٣٠ خولەک تاوەکو ٨ى بەیانى کار دەکەن، بەڵام رۆژانی هەینی و شەممان بەیانیان كار ناكەن لە بری ئەوە كاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ كار دەكەن.













گەلەری