AM:09:58:19/04/2024
3360 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامی سیدەکان رایگەیاند، گوندی ناودارۆکی سەر بە قەزای سیدەکان بۆردوومانکراوە و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی،قائیمقامی سیدەکان رایگەیاند، گوندی ناودارۆکی سەر بە قەزای سیدەکان بۆردوومانکراوە و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی مەدەنی کە تەمەنی ٤٦ ساڵە و پێشمەرگەیە گیانی لەدەستداوە.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە
تاوەکو ئێستا، شەش هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ سەر
خاکی هەرێمی کوردستان شەهید بوون و دوو هاووڵاتی تری مەدەنیش برینداربوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی
١٣ـی ئەم مانگە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومانی گوندی گەڵاڵە کرا و بەهۆیەوە
هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا.