سەردێڕ:

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: بەم نزیکانە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت

PM:11:08:22/04/2024

1952 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا هەمواری یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت. دەشڵێت، "ئەگەر لەکاتی پشووی پەرلەماندا یاسای بودجە رەوانە بکرێت، ئەوا پشووەکە دوادەخرێت تاوەکو یاسای بودجە پەسەند دەکرێت".


ئەمڕۆ دووشەممە، نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رۆژی ٩ـی ئایار پشووی وەرزی یەکەمی یاسادانانی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق دەست پێدەکات، بۆیە نابێت تاوەکو ئەو کاتە یاسای بودجە پەسەند نەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا هەمواری یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت.

ئەوەشی خستە روو، ئەگەر لەکاتی وەرزی پشووشدا یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکرێت، ئەوا وەرزی یاسادانان درێژ دەکرێتەوە و پشووەکە دوادەخرێت، تاوەکو یاسای بودجە پەسەند دەکرێت.

باسی لەوەش کرد، بەپێی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بابەتی مووچە بە هیچ پابەندییەکەوە نەبەستراوەتەوە بۆیە چاوەڕێی ئەوە ناکرێت جارێکی دیکە کێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروست ببێت.













گەلەری