سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

AM:10:36:12/04/2024

5812 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما دوو تا پێنج پلە بەرز دەبنەوە.


ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە بەرز دەبنەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەی ئەوە خراوەتە روو، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ پێنج پلە بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٢٣

سلێمانی : ٢١

دهۆک : ٢٢

هەڵەبجە : ٢٢

کەرکوک : ٢٨

زاخۆ : ٢٤

گەرمیان : ٢٨

سۆران : ٢٢

حاجی ئۆمەران : ١٣













گەلەری