سەردێڕ:

دەروازەی باشماخ لە یەک رۆژی جەژندا هاتوچۆی بازرگانی رادەگرێت

PM:11:05:08/04/2024

964 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی باشماخ رایگەیاند، سەرجەم هاتوچۆ بازرگانییەکان لە یەکەم رۆژی جەژندا رادەگیرێن، تەنها هاتوچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت. دەشڵێت، لە دووەم رۆژی جەژنەوە سەرجەم هاتوچۆکان ئاسایی دەبنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاند، سەرجەم بازرگان و شۆفێر و نوسینگە و کاسبکاران ئاگادار دەکەنەوە یەکەم رۆژی رەمەزان هاتوچۆی بازرگانی رادەگرن.

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر سەرجەم هاتوچۆ بازرگانییەکان رادەگیرێن، تەنها هاتوچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت و راناگیرێت.

ئەوەشی خستە روو، راگرتنی هاتوچۆ بازرگانییەکان تەنها یەکەم رۆژی جەژن دەبێت و لە دووەم رۆژی جەژنەوە سەرجەم هاتوچۆکان ئاسایی دەبنەوە.













گەلەری