PM:11:35:17/04/2024
976 جار خوێندراوەتەوە
بەشێک لە هاوڵاتیانی تەق تەق لە کۆیە لە دژی خراپی رێگەوبانەکانیان گردبوونەوە و رێگای سەرەکی شارەکەیان داخست و باس لەوە دەکەن رێگاوبانەکانیان لە دۆخێکی خراپدان و بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆری تانکەرە نەوتەکان بەو شارەدا تێپەڕ دەبن رێگەوبانەکان خراپتر بوون و داواش دەکەن رێگاکانیان بۆ چاک بکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشێک لە هاوڵاتیانی تەق تەق لە دژی خراپی رێگەوبانەکانیان گردبوونەوە و باسیان لەوە کرد لە دوای رووداوەکانی ١٦ـی ئۆکتۆبەر و داخستنی رێگەکانی دیکەوە، سەرجەم تانکەرە نەوت بە شارەکەی ئەواندا تێپەڕدەبێت و تەنها خراپی رێگەوبانەکە بۆ ئەوانە.
ئەوەشیان خستە روو،
رۆژانە هەزاران تانکەر نەوت بە شارەکەیاندا تێپەڕدەبن و دەبنە هۆی دروستبوونی
رووداوی هاتوچۆ و رێگەوبانەکانیشیان خراپتر دەکەن و ناشزانن داهاتی ئەو نەوتە بۆ
کێیە و بۆچی بەکاردەهێندرێت، چونکە تەنانەت رێگەکەشیان بۆ نۆژەن ناکەنەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد،
ئەوان بەردەوام دەبن لە داخستنی رێگەکە، تاوەکو لایەنە پەیوەندیدارەکان دێن بەدەم
داواکەیانەوە و رێگەکەیان بۆ نۆژەن دەکەنەوە یان رێگەکانی دیکە دەکەنەوە بەرووی تانکەرە نەوتەکاندا.