کەشناسێك رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی گەرما روو لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەکات. دەشڵێت، "شەپۆلەکە ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت".
ئەمڕۆ هەینی، سادق عەتیە کەشناس رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باکوری عێراق دەکەونە ژێر کاریگەری بارستە هەوایەکی گەرم.
ئەوەشی خستووەتە روو، پەلەی گەرما لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باکوری عێراق هاوشێوەی پەلەکانی گەرما
لە ناوچەکانی باکوور بەرزدەبنەوە.
باسی لەوش کردووە، لە
ئێستادا پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باشووری عێراق گەیشتوونەتە ٤٠ پلە و زیاتریش.
دوێنێش، کەشناسی هەرێم لە
پێشبینییەکانی بۆ کەشی ئەمڕۆدا رایگەیاند، پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم
بەرز دەبنەوە.