سەردێڕ:

هێزێکی ئەمنی ژمارەیەک کەپری چەند ئاژەڵدارێکیان لە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی تێکدا

AM:11:37:21/04/2024

1912 جار خوێندراوەتەوە

هێزێکی ئەمنی لە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی چەند کەپر و خانەی کارکردنێکی کاسبکارانیان تێکدا و کاسبکارەکان باس لەوەدەکەن، کەپر و خانەکانیان بەسەر ئاژەڵ و پەلەوەرەکاندا رووخاندووە و کەوتوونەتە ژێر داروپەردووەکانەوە.


ئەو کاسبکارانە باس لەوەدەکەن، بە بیانووی دروستکردنی ئاوەڕۆوە دەیانەوێت شوێنی کارەکانمان بڕوخێنن و مەیدانی ئاژەڵان بە تەواوی لێرەدا نەهێڵن.

ئاماژە بەوەشدەکەن، کاسبکاری تێدایە زیاتر لە پێنج هەزار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.

ئەو کاسبکارانە دەشڵێن، زۆرینەی کەپر و خانەکان بەسەر ئاژەڵ و پەلەوەرەکاندا رووخێنراون.













گەلەری