سەردێڕ:

خواردنی تەنها یەک ژەم لە رۆژێکدا چی بەسەر جەستەتدا دەهێنێت

PM:09:39:16/04/2024

4196 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس رێگای جیاواز بەکاردەهێننن بە مەبەستی دابەزاندنی کێشیان یەکێک لە رێگەکان کە زۆر باوە بریتییە لە کەمکردنەوەی ژەمەکانی رۆژانە.


رێگای ئۆماد وەک لە "الیوم السابعـ"ـدا هاتووە، بریتییە لە خواردنی یەک ژەمی پڕکەرەوە لە رۆژێکدا و پاشان خۆگرتنەوە لە خواردن یان خواردنی کەمترین خۆراک بە درێژایی رۆژەکە.

رێجیمی ئۆماد رێگەیەکی توندڕەوانەیە بەو پێیەی وەرگرتنی هەموو بەها خۆراکییە قورسەکان وەک کالۆری و کاربۆهیدرات لە یەک ژەمدا سنووردار دەکەیت و پاشان کۆنترۆڵی خۆت دەکەیت لە وەرگرتنی هەر بەهایەکی خۆراکی پێویست.

شارەزایانی بواری خۆراک پێشنیاری ئەوە ناکەن کە هەموو رۆژێک پلانی ژەمە ئاساییەکان پەیڕەو بکەین بەڵکو دەتوانرێت لەگەڵ سیستمەکانی تردا تێکەڵ بکرێت، وەک رێجیمی پچڕپچڕ بۆ چەند رۆژێکی هەفتە نەک هەموو رۆژەکان، ئەمەشیان بەپێی توانا.

بەپێی ئەم سیستەمە رەنگە قورس بێت و ناڕەحەت بێت خواردنی پێویست بۆ رۆژێکی تەواو بە یەکجار یان لە یەک ژەمدا ئەمەش رەنگە کاریگەری لەسەر گەدە هەبێت کە بە یەکجار خواردنەکە وەردەگرێت و ئەمەش لە بەرامبەردا کاریگەری لەسەر هەرسکردن دەبێت و لە ئەنجامدا دووچاری کێشەی وەکو ئاوسانی گەدە و کۆبوونەوەی ئاو لەناو گەدە دەبیتەوە.

هەروەها ئاستی برسێتی دەتوانێت لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت لە ماوەی نان نەخواردن و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی لە خواردن و ئارەزووی خواردنی ناتەندروست.













گەلەری