سەردێڕ:

وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن راگەیەنرا

AM:11:10:18/04/2024

17476 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند.


جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ی مانگی ٥ـەوە دەست پێدەکات.

باسی لەوەشکرد، لەو وادەیەوە هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکەن و لە ٦ی ٦ کۆتایی بە بانگەشەکردن دەهێنرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دەسەڵاتی راگرتنی بانگەشە لای ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانە و ئەوان بڕیاری کۆتایی لەبارەوە دەدەن.

بڕیارە لە ١٠ی مانگی شەشی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و بۆ یەکەمجارە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە دەکات.

هاوکات، بۆ یەکەمجاریشە لە ماوەی ٣٢ ساڵی رابردوودا سەرۆکی ئەمریکا جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، پشتگیری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.













گەلەری