سەردێڕ:

لێدوانی سودانی سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

PM:11:16:19/04/2024

62848 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هیوادارن رێوشوێنەکانی بەنیشتیمانیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام بێت تاوەکو بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ بکرێت. دەشڵێت، "پارەی تەواومان تەرخان کردووە و کۆمسیۆنمان راسپاردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا".


ئەمڕۆ هەینی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم کێشەی هونەری و تەکنیکین نەوەک کێشەی سیاسی.

ئاماژەی بەوەش کرد، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم بووە هۆی دروستبوونی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ئەگەر ئێستا هەرێم داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی بەغدا بکات ئەوا بە رێژەی ١٢.٦٧٪ـی بودجەی عێراقی پێ دەدرێت.

ئەوەشی خستە روو، مووچەی مانگی شووبات و ئازاری مووچەخۆرانی هەرێمیان خەرج کردووە و داوا دەکەن رێکارەکانی بە نیشتیمانیکردنی مووچە دەستپێبکەن تاوەکو بەردەوامبن لە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

سەبارەت بە هەڵبژاردنیش باسی لەوە کرد، لە ئێستادا هەرێم پەرلەمانی نیە و هەڵبژاردنیش نەکراوە ئەوەش دەبێتە هۆی نەمانی شەرعیەتی حکومەتی هەرێم. وتیشی، "پارەی تەواومان خەرج کردووە و کۆمسیۆنمان راسپاردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا".


 













گەلەری