سەردێڕ:

بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا گردبوونەوە

AM:11:55:15/04/2024

1592 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا لە هەولێر بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی گرێبەست گردبوونەوە.


ئەو کارمەندانە گرێبەستی پەرەپێدانن و داوا دەکەن گرێبەستەکەیان بۆ بگۆڕێت بە گرێبەستی دارایی لەبری پەرەپێدان.

باس لەوەش دەکەن، ئەگەر گرێبەستەکەیان بۆ بگۆڕێت ئەوا ساڵانی کارکردنیان بە خزمەت بۆ هەژمار دەکرێت و مانگانە مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا وەردەگرن.

لەکاتێکدا، لە ئێستادا بەهۆی جۆری گرێبەستەکەیانەوە کارکردنی ساڵانەیان بە خزمەت بۆ هەژمار نییە و مووچەشیان لەکاتی خۆی و لەگەڵ سەرجەم مووچەخۆراندا پێنادرێت.
No description available.

No description available.












گەلەری