سەردێڕ:

بەم رێگایانە خۆت لە تووشبوون بە مەترسیدارترین جۆری شێرپەنجەی پێست بەدوور بگرە

PM:07:11:19/04/2024

2188 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی بابەتێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، بەرکەوتنی راستەوخۆ بە تیشکی خۆر لە هاویندا هۆکاری سەرەکی یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکانی شێرپەنجەی پێستە کە تووشی مرۆڤ دەبێت و لە هەندێک دۆخدا دەبێتە هۆی مردن.


لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی هاوین هەموو ساڵێک باس لە شێرپەنجەی پێست و بەرکەوتن بە تیشکی خۆر و پەیوەندی بەم نەخۆشییەوە دەکرێت، بەپێی بابەتێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە کە ئەم تیشکانەی خۆر هۆکاری سەرەکین بۆ یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکانی شێرپەنجەی پێست.

رۆژنامەکە باس لەوە دەکات کە شێرپەنجەی میلانۆمای پێست کوشندەترین جۆری شێرپەنجەی پێستە لە مرۆڤدا، بەگوێرەی ئامارێکی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی، تەنها لە ئەمریکادا نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس تووشی میلانۆما دەبن و ساڵانە نزیکەی هەشت هەزار ئەمریکی بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، باشترین رێگە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی شێرپەنجەی میلانۆمای پێست، دوورکەوتنەوەیە لە بەرکەوتن بە تیشکی سەروو وەنەوشەیی، کاتێک تیشکی خۆر لە بەهێزترین ئاستیدایە لە نێوان کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا چواری پاشنیوەڕۆ، بۆیە باشتر وایە لەو کاتژمێرانەدا خۆت لە بەرکەوتنی راستەوخۆ بە تیشکی خۆر دووربخەیتەوە، هەروەها پزیشکان ئامۆژگاری دەکەن جلوبەرگی خۆپارێزی و چاویلکە بەکاربهێنرێت، لەگەڵ بەکارهێنانی بەردەوامی دژەخۆر.

شێرپەنجەی میلانۆما بەهۆی تێکەڵەیەک لە هۆکارە بۆماوەییەکان و ژینگەییەکانەوە دروست دەبێت، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرکەوتنە بە تیشکی سەروو وەنەوشەیی، مێژووی سووتاوی سەخت یان سووتان بەخۆر دەتوانێت مەترسییەکانی تووشبوون زیاد بکات.














گەلەری