سەردێڕ:

گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێم و عێراق دەستیان پێکردەوە

AM:08:47:14/04/2024

1940 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرجەم گەشتەکانی فڕکەخانەکەکانی عێراق و سلێمانی دەستیان پێکردووەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، هەندرێن هیوا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێمی هەڵوەشاندەوە و گەشتەکان ئاسایی کرانەوە.

شەوی رابردوو، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی دەستپێکی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێم داخران. لەو بارەیەشەوە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، بەمەبەستی پاراستنی گیانی گەشتیاران و هاوڵاتیان سەرجەم گەشتەکان راگیراون.

باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق وهەرێم گەشتەکانیان راگرتووە. وتیشی، "تا ئێستا کاریگەری و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەری نەرێنی لەسەر خاکی عێراق دروست نەکردووە بەڵام رێکاری ئەمنی بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتە بەر".













گەلەری