سەردێڕ:

لەبارەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانییەوە؛ وەزارەتی پەروەردە داوایەک لە قوتابیان و خوێندکاران دەکات

AM:11:34:20/04/2024

7684 جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانییەوە وەزارەتی پەروەردە داوا لە خوێندکاران دەکات، خۆیان بەدوور بگرن لە ئەنجامدانی گزیکردن لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا و بەو لاپەڕانەی سۆشیاڵ میدیا فریو نەخۆن کە ئامێری گزیکردن دەفرۆشن. دەشڵێت، لەحاڵەتی لەو جۆرەدا رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیانووە، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی و تاقیکردنەوە گشتییەکان، ئامادەسازیی دەکەن بۆ رووبەڕووکردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لە رێگای سۆشیاڵ میدیاوە دەیانەوێت قوتابیان و خوێندکاران فریو بدەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لەو لاپەڕانەی لە سۆشیاڵ میدیادا هەن داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە و لەسەر سکاڵای وەزارەتی پەروەردە دەستگیرکراون.

ئەوەش هاتووە، وەزارەتی پەروەردە داوا لە قوتابیان و خوێندکاران دەکات بەهەموو جۆرێک دوور بن لەو جۆرە فریودانانە و ئەوانە بێ ئەنجامن.

دەشڵێت، هەر کەسێکیش ئەو کارانە بکات ڕووبەڕوی یاسا دەکرێتەوە، ئەگەر پاش تەواوبوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانیش بێت.













گەلەری