سەردێڕ:

بۆ رکابەری کۆمپانیای ئەپڵ؛ سامسۆنگ کۆمپیوتەرە نوێیەکەی نمایش دەکات

PM:09:38:11/04/2024

2488 جار خوێندراوەتەوە

سامسۆنگ کۆمپیوتەرێکی نوێی All-In-One Pro ی سەر مێز لە گروپی "All-in-One" نمایش کرد کە بە رکابەری "ئای ماک"ی کۆمپانیای ئەپڵ دادەنرێت.


کۆمپیوتەرەکە دیزاینێکی نایابی هەیە، بەو پێیەی چوارچێوەیەکی کانزایی و قەبارەیەکی زۆر تەنکی هەیە، تەنکیەکەی ٦.٥ ملمە، ئەم دیزاینە باریکە بۆشایی زۆر دەدات بە بەکارهێنەران لەسەر مێزی کارکردنیان، بەپێی سەرنجەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ.


کۆمپیوتەرەکە کیبۆرد و ماوسێکی لەگەڵدایە کە هەردووکیان بە بێ وایەر کار دەکەن، هەروەها دیزاینێکی کانزاییان هەیە هاوشێوەی دیزاینی مۆنیتەرەکەی، هەروەها کیبۆردەکە کلیلی Copilot AI لەخۆدەگرێت بۆ کارپێکردنی یاریدەدەری زیرەکی دەستکردی مایکرۆسۆفت.

ئامێرەکە شاشەیەکی ٢٧ ئینج بە روونی 4K لەخۆدەگرێت، هەروەها بڵندگۆی سێ رەهەندی کە پشتگیری لە دۆلبی ئەتمۆس دەکات.

کۆمپیوتەری سەر مێزی سامسۆنگ پڕۆسێسەری Intel Core Ultra لەخۆدەگرێت، کە کارایی بەرزتر لە پڕۆسێسەری نەوەی سێزدەهەمی Intel Core i5 دابین دەکات کە لە وەشانی ساڵی رابردوودا بەکارهاتووە.

پێدەچێت ئامێرەکە بە رامی ١٦ گێگابایت و شوێنی هەڵگرتنی SSD ٢٥٦ گێگابایت دەگرێتە خۆ، هەروەها نازانرێت ئەگەری بەرزکردنەوەی رام و توانای دەستکاریکردنی تایبەتمەندییەکانی ئامێرەکە هەیە یان نا.

کۆمپیوتەرەکە دەرچەیەکی HDMI و دوو دەرچەی USB Type-A و دەرچەی Ethernet و دەرچەی هێدفۆنی وایەری ٣،٥ ملم لەخۆدەگرێت، پشتگیری لە بلوتوزی ٥،٣ و وای فای 6E دەکات، هەروەها کۆمپیوتەرەکە وێبکامێکی ناوەکی تێدایە بۆ پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان.













گەلەری