محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو ئەمریکا بەرێکەوت و لە سەردانەکەشیدا تاوتوێی پرسی ئابووری و مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات و گفتوگۆش لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە دەکەن.
میدیاکانی عێراق رایانگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بەغدای پایتەختی بەجێهێشت و بەرەو ئەمریکا کەوتەڕێ، لە سەردانەکەشیدا شاندێکی حکومی و باڵای لەگەڵدایە.
سەردانەکەی سودانی لەسەر بانگهێشتی جۆو بایدنی
سەرۆکی ئەمریکایە.
لە سەردانەکەدا، هەریەک لە سەرۆک وەزیرانی عێراق
و سەرۆکی ئەمریکا لەسەر پرسی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، هەماهەنگی و
فراوانکردنی کەرتی بانکی و سیستەمی ئابووری نەوتی و نانەوتی و لە واشنتۆن کۆدەبنەوە.
بەپێی چاوگێک لە نووسینگەی سودانی بۆ ئێن ئاڕ
تی، ئامانجی سەرەکی سەردانەکە پرسی مانەوە یان کشانەوەی یەکجاریی هێزەکانی ئەمریکا
و هاوپەیمانانە لە خاکی عێراق.
ئەو چاوگە وتیشی، "لەسەر هەماهەنگی
ئابووری، بڕیارە هەریەک لە وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەمەد
شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا و شاندێکی وەزارەتی
گەنجینەی ئەمرکا کۆببنەوە و بڕیاری بە نێودەوڵەتیکردنی سیستەمی بانکیی عێراق و
ئابووری عێراق بدەن".
ئەوەشی خستە روو، پرسی دۆلار یەکێک دەبێت لە
پرسە گرنگەکانی نێوان واشنتۆن و بەغدا و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین رێکار و هەنگاوی
نوێ بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی سیستەمی بانکی عێراق گیراوەتەبەر و ئاستی پێدانی دۆلاریش
بەبانکەکانی ناوخۆ بەرزتر دەکرێتەوە.