بهشێك له پڕۆژهكانى ههڵهبجه تهنها بهڵێنى جێیبهجێكردنیان دراوه و تا ئێستا کاریان تێدا نەکراوە، بهشێكى زۆریشیان پڕۆژهى تهواونهكراون كه ژمارهیان نزیكهى ٢٠٠ پڕۆژهیه.
حکومەتی کاربەڕێکەر پارەی پێویست بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی هەڵەبجە دابین ناکات، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی ئەو پڕۆژانەشی کە بە تەواونەکراوی جێهێڵدراون، پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە بێت.
هاوکات، شاهین حەمەڕەزا، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ١٩٨
پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەڵەبجە راگیراون یان تەنها بەردی بناغەیان دانراوە. وتیشی،
"سەرجەمی پڕۆژەکان پێویستیان بە ٢٦٤ ملیار دینارە بۆ تەواوکردنیان".
حکومەتی کاربەڕێکەر کەمترین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکات و
زۆرترین بەڵێنی بێ کردار بە هاوڵاتیانی شارەکە دەدات، چەندین ساڵیشە رێگرە لە جێبەجێکردنی
چەندین پڕۆژەی ستراتیژی شارەکە، بەجۆرێک، رێگرە لە دروستکردنی رێگاوبان بۆ
مەرزەکان لەلایەن سەرمایەدارانی سنورەکەوە و سەرمایەدارانی سنوورەکە چەندین ساڵە
چاوەڕوانی رەزامەندی حکومەتی کاربەڕێکەرن، بۆ جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی ستراتیژی
لەسەر ئەرکی خۆیان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا، زیاتر لە حەوت هەزار پڕۆژە
وەستاون و تا دێت دۆخەکەش سەختتر دەبێت و بە تەنیا خەڵکیش باجەکەی دەدات.